Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 05:42

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى به‌رگری كۆبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ درێژه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن له‌ ئه‌ڵمانيا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو سيمتجى مووله‌ر وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى به‌رگرى، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕاى تاوتوێكردنى دۆخى ئه‌منيى عێراق و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌، هه‌ردوولا باسيان له‌ ڕۆڵ و به‌شداريى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا كرد و تيشكيان خسته‌ سه‌ر هاوكارى و پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.

له‌مباره‌يه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ئه‌ڵمانيا دووپات كرده‌وه‌ بۆ به‌رده‌واميى ئه‌ركى هێزه‌كانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان‌ و ستايشى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ يارمه‌تيدان و پشتيوانى له‌ پێشمه‌رگه‌ و پڕۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى كارو‌بارى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌ و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانيان، خرانه‌ به‌ر باس.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.