پارێزگای هه‌ولێر جه‌ختی كرده‌وه كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه توانراوه سه‌رجه‌م حاڵه‌ته‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئاو له شاری هه‌ولێر كۆنتڕۆڵ بكرێت.
پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند: دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ هەینی شەپۆڵێکی بارانبارین له شاری هه‌ولێر دەستی پێ کردەوە، سەرەتا بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند بوو، به‌ڵام دواتر لە هەندێک کاتدا بە شێوەی تاوەباران و تەرزە و هەورەتریشقە بوو.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی بارانه‌وه لە بەشک لە شەقامەکانی ناو شاری هەولێر ڕێژەیەکی زۆر ئاو بەرز بوویەوە و بووە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ و لە چەند گەڕەکێكیش ژمارەیەک ماڵ مەترسیان کەوتە سەر.
پارێزگای هه‌ولێر هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: لەلایەن سەرجەم تیمەکانی (شارەوانی، بەرگریی شارستانی، پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانی، هاتوچۆ، تەندروستی، ئاو و ئاوەڕۆکان، وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی، قەیرانەکانی پارێزگا، دەزگای خێرخوازی بارزانی) توانرا لە زووترین کاتدا سەرجەم حاڵەتەکان کۆنتڕۆڵ بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.