Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 07:23

ئۆتۆمبێلێك له‌ هاووڵاتییه‌كی دا و گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ له‌ ناو شاری كه‌لار و لێدانی ئۆتۆمبێل له‌ هاووڵاتییه‌ك، به‌داخه‌وه‌ هاووڵاتییه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه‌: ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدس لە نزیک قه‌ڵای شێروانە لە هاووڵاتییه‌ک دەدات و بەو هۆیەوە بریندار دەبێت.

بڵاویشی كرده‌وه‌: برینداره‌كه‌ ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، به‌ڵام بەداخەوە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەست دا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە سەبارەت بەهۆکار و چۆنییەتی ڕووداوەکە بەردوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.