هه‌ر له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى سێناتى ئه‌مه‌ريكا به سه‌رۆكايه‌تيى سيناتۆر دۆن سوليڤان له‌باره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكاوه له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆيان كرد و تيشكيان خسته سه‌ر دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كانى عێراق.
هه‌ردوولا داكۆكييان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و عێراق له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتيژيى نێوانياندا كرده‌وه و باسيان له به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و كاردانه‌وه ئه‌منى و سه‌ربازييه‌كانى كرد.
نێچيرڤان بارزانى و شاندى سێناتى ئه‌مه‌ريكا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێويسته ئاساييش و سه‌لامه‌تيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده ديپلۆماسييه‌كان له عێراق پارێزراو بن و ڕێگه نه‌درێت گرووپه چه‌كداره‌كان ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و سه‌روه‌ريى وڵات بخه‌نه مه‌ترسييه‌وه.
شانده‌كه به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش و هه‌ڕه‌شه ئه‌منييه‌كان دووپات كرده‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌يان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به گرینگ له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆشیيه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى كۆنگرێس و سێناتى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
هه‌روه‌ها دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.