Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 07:45

بزانه‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی و رۆژانی داهاتوو چۆن ده‌بێت؟

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ره‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممه‌ و رۆژانی داهاتووی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی خسته‌ڕوو و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش به‌فرێكی زۆر ده‌بارێت.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی رایگه‌یاند: بۆ سبەی شەممە بارانی پچڕپچر بە ڕێژەی مامناوەند و ھەورەبروسکە بەردەوامی دەبێت.

ڕاشیگه‌یاند: لە ئەنجامی ھاتنی ھەوایەکی سارد لە دەریای ناوەراستەوە، پلەکانی گەرما بە راورد بە ئەمڕۆ هه‌ینی 4 تا 5 پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئەگەری بارینی بەفریش لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان لە بەرزی 1700 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەبێت، خێرای باش لەسەرخۆ و ھەندێک کات مامناوەند دەبێت لە ئاراستەی باشوور و باشووری رۆژئاواوە.

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ کاریگەری ئەم قۆناغەی بارانبارین، سبەی شەو کۆتایی پێ دێت .

ئاراس جه‌بار گوتیشی: بۆ رۆژانی داھاتوو لە یەکشەممەوە 18ی مانگ تا 22 مانگ لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆکەی دەریای ناوەراست و هه‌روه‌ها ئەو بارانە زۆرەی لە ناوچەکاندا باریوە، شێی پێویست دەبێت بۆ چربوونەوەی ھەور و رۆژانە لە کاتەکانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارە ئەگەری دروستبوون و گەشەکردنی کەڵەکەھەوری جێگیر و تاوەباران و بروسکە لەسەر ناوچەی جیاجیا دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.