لە 12 كاتژمێری ڕابردوودا ڕێژەیەکی بەرزی باران لە هەرێمی کوردستان باریوە و به گوێرهی راگهیاندراوی وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندنیش باران بارین له كاتژمێرهكانی داهاتوو بهردهوام دهبێت.
بەگوێرهی راگهیاندراوی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە کاتژمێر 9ی بەیانیی دوێنێ پێنجشهم، تاکوو 9ی بەیانیی ئەمڕۆ ههینی، لە شاری هەولێر 18.6 ملیم، سلێمانی 41.2 ملیم، دهۆک 0 ملیم، کەرکوک 8 ملیم، هەڵەبجە 45.3 ملیم باران باریوە.
لە ناوچەی پێنجوێن، بەرزترین ڕێژە باریوە کە 137.5 ملیم بووە، لە ئیدارهی سهربهخۆی زاخۆش0.4 ملیم کەمترین ڕێژە باریوە.
ڕێژەی بارانبارین لە ماوەی 12 کاتژمێری ڕابردوودا بە ملیم بەم شێوەیە بووە:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.