Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 21:06

سەرۆکی حکوومەت گەیشتەوە هەولێر

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە شاری دوبەی، گەڕایەوە هەولێر.

سەرۆکی حکوومەت لە کاتی گەڕانەوەیدا لە دوبەی، لەلایەن عومەر بن سوڵتان عولەما وەزیری دەوڵەتی ئیماڕاتی بۆ کاروباری ژیریی دەستکرد لە فڕۆکەخانە بەڕێ کرا.

سەرۆکی حکوومەت لە پەراوێزی بەشداریکردنی لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی دەوڵەتی ئیماڕات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیران و حاکمی دوبەی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای دیکەی ئیماڕات و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و چەندین بەرپرسی باڵای دیکە کۆبووەوە.

سەرۆکی حکوومەت هەروەها لە لوتکەکەدا گوتارێکی لەبارەی گرینگیی ڕێزگرتن و دابینکردنی مافەکانی گەلی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بە گشتی پێشکەش کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.