پارێزگای ههولێر لهمیانهی بهسهركردنهوهی پردی سهیداوه كه ئهمڕۆ چهند ئۆتۆمبێلێك له ژێریدا كهوتنه ژێر ئاوهوه، رایگهیاند كه بهشێك له شوفێرهكان خۆیان كهمتهرخهم بوونه و پێشتر ئاگاداركرابوونهوه ئۆتۆمبێلهكانیان لهژێر پردهكه رانهگرن.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پردی سەیداوەی شاری هەولێری بەسەرکردەوە کە بەهۆی بارانەوە، چەند ئۆتۆمبێلێک لەو شوێنە ژێر ئاو کەوتن، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەکەوتەوە.
ئومێد خۆشناو لهكاتی بهسهركردنهوهكهدا بۆ دهزگاكانی رایگهیاند گوتی "بەداخەوە چەند خاوەن ئۆتۆمبێلێک زیانمەندبوونە، بەڵام كەمتەرخەمی خۆیانی تێدابووە، چونكە ئێمە پێشتر ئاگاداری ئەو خەڵكەمان كردووەتەوە كە پردی سەیداوە بە سروشتی خۆی نزمترین شوێنی هەولێرە و بازاڕێكی "شەعبیە" و رۆژانە هەرچەندی پاك دەكرێتەوە، پاشماوەی كاسبكارەكانی لێ دەمێنێتەوە كە بووەتە هۆكارێكی تر".
گوتیشی: شوفێرەكان پێشتر ئاگادار كراونەتەوە كه ئێرە شوێنێكی مەترسیدارە و نابێت ئۆتۆمبێل لە كاتی وادا لێرە رابگیرێت.
ههروهها گوتی: 20 ملیم باران لە نەینەوا باری كە هەمان ئەو بڕە بوو لە هەولێر باری، لە نەینەوا لافاو شارەكەی گرتەوە، بەڵام بەهۆی ئەو خزمەتانەی حكوومەت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی لافاو و رێكارەكانی كەمكردنەوەی ئەگەرەكانی لافاو گرتییە بەر كە لە ماوەی ساڵی رابردوودا (42 ملیار دینار) لەلایەن حكوومەتەوە خەرج كراوە بۆ ئەم مەبەستە، لە هەولێر زیانەكانی كەم بوون و ئەوەی رووشی دا لە پردی سەیداوە ئاسایی بوو، چونكە پێشتر هۆشداری درابووه شوفێران كە ئۆتۆمبێلەكانیان لەوێ رانەگرن.
پارێزگای هەولێر ئاماژهی بهوهش دا كه چوار شوێن ماوە سەرەڕای هەموو ئەو پرۆژانەی ئەنجامدراون، مەترسیی روودانی لافاویان تا ئێستەیش هەیە، بەڵام لە چاو پێشتر كەمترە و ئەم چوار شوێنەش بەردەوامیی مەترسیی لافاویان لە هەولێر لەسەر ماوە، یەكێكیان گەڕەكی سەیداوەیە، دووەمیان گەڕەكی گڵكەند و بەرزە پردی شەهید ئەكرەم مەنتك و بەرزە پردەكەی نزیك فاملی مۆڵه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.