شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی هۆشداری دا كه ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌رزه‌ی قه‌باره گه‌وره و بارانی به‌هێز و دروستبوونی لافاو دروست ببێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی رایگه‌یاند: ئێستا زنجیرەیەك ھەوری بەھێز لەنێویاندا ھەوری سوپەرسێل له هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان دروستبووە.
راشیگه‌یاند: ئێستا هه‌وره‌كه بەسەر ناوچەکانی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەن و ھۆشداری بەم ناوچانە دەدەین به‌وه‌ی كه ئێستا لە قۆناغی بەھێزی ئەم ناسەقامگیرییە دان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پێشبینی ده‌كرێ له‌م ناوچانه بارینی تەرزەی قەبارە گەورە و ڕوودانی ھەورەبروسکەی توند و بارانی بەھێز لەگەڵ دروستبوونی لافاو روو بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.