به‌هۆی زۆری بارانبارین و كۆبوونه‌وه‌ی ئاو، له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌وه رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر و سلێمانی له گۆمه‌سپان داخرا.
حامید ئیسماعیل قایمقامی قه‌زای پیرمام به (كوردستان تیڤی) راگه‌یاند: له كاتژمێر 5:50 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه رێگه‌ی گۆمه‌سپان له‌نێوان هه‌ردوو پارێزگه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی داخرا.
راشیگه‌یاند: داخستنی رێگه‌كه له‌پێناو پاراستنی رێبواران و ئه‌و شوفێرانهیه كه له‌و رێگه‌یه‌دا هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا رێژه‌یه‌كی زۆر له ئاوی به‌نداوی گۆمه‌سپان به‌رزبووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر و سلێمانی له‌و ناوچه‌یه نه‌ماوه.
له دوێنێ چوارشه‌مه‌وه شه‌پۆڵێكی بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه له زۆربه‌ی ناوچه‌كان و هه‌روه‌ها له سه‌نته‌ری شاره‌كانیش، رێژه‌یه‌كی زۆر ئاو به‌رزبۆته‌وه و له هه‌ندێ شوێنیش كۆبوونه‌وه‌ی ئاو و لافاو دروست بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.