Erbil 11°C یەکشەممە 26 کانوونی دووەم 10:25

هه‌واڵه‌ خۆشه‌كه‌ گه‌یشت.. هه‌ولێر مه‌ترسی وشكه‌ساڵی تێپه‌ڕاند

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه‌ تا ئێستا له‌ شاری هه‌ولێر رێژه‌ی بارانبارین زۆر باشه‌ و به‌و پێیه‌ش بێت ده‌توانین بڵێین بۆ ئه‌مساڵ مه‌ترسی وشكه‌ساڵیمان تێپه‌ڕاندووه‌.

ئومێد خۆشناو پارێزگای هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: تاوەکو ئەمڕۆ پێنجشەم لە سنووری پارێزگای هەولێر 372 ملم باران باریوە، بۆیە دەتوانین بڵێین وشکەساڵیمان تێپەڕاندووە.

راشیگه‌یاند: بەگوێرەی رووپێوی زانستی سنووری پارێزگای هەولێر بۆ تێپەڕاندنی وشکەساڵی پێویستی بە بڕی 400 ملم بارانبارین هەیە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ پێنجشەم بڕی 372 ملم باران لە سنووری پارێزگای هەولێر باران باریوە.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: لە ناوچە شاخاوییەکانی هه‌ولێریش رێژەکە گەیشتووەتە 600 ملم، بۆیە به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دەتوانین بڵێین ئەمساڵ وشکەساڵی نابێت، چونکە وەرزی دابارین تاکو مانگی پێنج بەردەوام دەبێت.

پارێزگارى هەولێر سوپاسى مه‌سرور بارزانی سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و هەماهەنگى نووسینگەى بەڕێزیان و سەرۆکایەتى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانى کرد و دەسخۆشى لە سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ هەموو ئەو کارانەى له‌ماوه‌ی رابردوودا ئەنجامیانداوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.