دوای ئەوەی سێ ئەفسەری روکنی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداری خولی 26ی کۆلێژی جەنگیان لە بەغدا کرد، ئهمڕۆ پێنجشهم فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە ئەفسەرانی کوردی بەشداربوو لە خولهكه کرد.
سەرۆکی ئەرکان خۆشحاڵی خۆی نیشان دا و دەستخۆشی لە ئەفسەرانی کوردی بەشداربوو لە خولی 26ی کۆلێژی جەنگ کرد و ئاماژەی بەوە دا كه کۆلێژی جەنگ یەکێکە لە کۆلێژە هەرە ناسراو و گرینگەکانی بواری سەربازی لە عێراق و باڵاترین دامەزراوەی سەربازییە، سەرۆکی ئەرکان پشتیوانی خۆی بۆ ئەو ئەفسەرانە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
کۆلێژی جەنگ لە بەغدا بەرزترین دامەزراوەی سەربازییە لە عێراق و ئەفسەرانی روکن لە ڕشتە و یەکە جیاوازەکانی عێراق بەشداری تێدا دەکەن و خوێندن لەم کۆلێژە لەسەر ئاستی ئۆپەڕاسیۆن و ستراتیجییەتە.
لە خولی 26ی کۆلێژەکە سێ ئەفسەری روکنی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ماوەی یەک ساڵ بەشداربوون و بروانامەی ماستەریان لە بەڕێوەبردن و هونەرەکانی ئۆپەڕاسیۆن پێ بەخشرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.