Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 20:17

لە ماوەی 12 کاتژمێری ڕابردوودا بەرزترین ڕێژەی دابارین لە سەرسه‌نگ لە پارێزگای دهۆک بووە

کوردستان TV
100%


لە 12 كاتژمێری ڕابردوودا ڕێژەیەکی بەرزی باران لە هەرێمی کوردستان باریوە و پێشبینییش دەکرێت بەردەوام بێت.

بەپێی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە کاتژمێر 9ی بەیانیی دوێنێ چوارشەممە، تاکوو 9ی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شاری هەولێر 23 ملیم، سلێمانی 34 ملیم، دهۆک 37ملیم، کەرکووک 33 ملیم، هەڵەبجە18 ملیم باران باریوە.

لە ناوچەی سەرسنگ ـی پارێزگای دهۆک، بەرزترین ڕێژە باریوە کە 108 ملیم بووە. لە قەزای کەلاریش بە10 ملیم کەمترین ڕێژە باریوە.

ڕێژەی بارانبارین لە ماوەی 12 کاتژمێری ڕابردوودا بە ملیم بەم شێوەیە بووە:

هەولێر: 23

سلێمانی: 34

دهۆک: 37

کەرکووک: 33

هەڵەبجە: 18

پیرمام: 29

سۆران: 46

شەقڵاوە: 46

حاجیئۆمەران: 53

ڕەواندوز: 65

مێرگەسۆر: 101

چەمچەماڵ: 38

دوکان: 26

ڕانیە: 46

قەڵادزێ: 50

دەربەندیخان:22

پێنجوێن: 25

زاخۆ: 45

ئاکرێ: 74

بەردەڕەش: 64

ئامێدی:75

کەلار: 10

خانەقین: 10

خورماتوو: 12

کفری: 16

خورماڵ: 19

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.