Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 19:12

نێچيرڤان بارزانى بۆ به‌شداريكردن له‌ كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن سه‌ردانى ئه‌ڵمانيا ده‌كات

کوردستان TV
100%


بۆ به‌شداريكردن له‌ كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشندا، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/2/15 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ره‌و ئه‌ڵمانيا به‌ڕێكه‌وت.

له‌ ميانى كۆنفرانسه‌كه‌دا  نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان، ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت و ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م ئاساييش و سه‌قامگيریی له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ و جيهان گفتوگۆيان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌، هه‌روه‌ها تێڕوانينى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، هاريكاريى هاوبه‌ش له‌ بوارى ئه‌منيدا، گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و هه‌وڵدان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریی له‌ عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دوورخستنه‌وه‌يان له‌ ئاڵۆزى و پشێويى زياتر، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى‌ وڵاتان، تاوتوێ ده‌كات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.