Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 20:01

حووسییەکان: لە سه‌ره‌تای ساڵه‌وه‌ تا ئێستا ئەمریکا و بەریتانیا 403 هێرشیان کردووەتە سەر یەمەن

کوردستان TV
100%

حووسییەکان لە یەمەن کە ئێران پشتیوانیان دەکات، بڵاویکردەوە ئەمریکا و بەریتانیا کە لە کانوونی دووەمی ئه‌مساڵه‌وه‌ دەستیان بە هێرش کردنە سەر یەمەن کردووە، تا ئێستا 403 هێرشیان کردووەتە سەر وڵاتەکە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی SANAی ژێر دەسەڵاتی حووسییەکان، دەیفوڵڵا ئەلشامی، گوتەبێژی حکوومەتی یەمەنی سەربە حووسییەکان کە ناوەندەکەی سەنعایە و لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دانی پێدا نەنراوە، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە بابەتەکە بڵاوکردووەتەوە.

شامی باسی لەوە کرد کە لە کانوونی دووەمەوە تا ئێستا، ژمارەی ئەو هێرشانەی فڕۆکە جەنگییەکان و کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا کردوویانەتە سەر یەمەن 403 هێرشە، لەو هێرشانە 203یان هێرشی ئاسمانین و 86یان لەو ماوەیەدا کراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.