نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر پێویستیی "سنووردانان بۆ هەڵسوکەوتی گرووپە چەکدارەکان" دەکاتەوە و داوا لە حکومەتی عێراقی فیدڕاڵیش دەکات کە ڕۆڵێکی بنەڕەتی لە پاراستنی هەرێمدا بگێڕێت.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ هەردوو کەناڵی ئاسمانیی(ئەلعەرەبییە) و حهدهسی سعوديیه، نێچیرڤان بارزانی گوتی: هەرێمی کوردستان ترسی لەوە هەیە کە بەغدا نەتوانێت بیپارێزێت. و ئاماژەی بەوە دا کە ئاڵنگارییە هەنووکەییەکان لە قۆناغی داعش سەختترن و هێڵی پێشەوەی بەرە نادیارە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان،هەڵوێستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع ئەلسوودانی)ی بەرز نرخاند و داوای لە حکوومەتی عێراقی کرد کە لە پاراستنی هەرێمی کوردستاندا ڕۆڵێکی بنەڕەتی ببینێت.
نێچیرڤان بارزانی ڕوونی کردەوە، کە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا، نەک بە تەنیا” بڕیار لەسەر بوون و مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەدات.
نێچیرڤان بارزانی ڕەتی کردەوە، کە هیچ پەیوەندییەک لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئیسرائیلدا هەبێت و گوتی: هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ ئیسرائیل نییە و هیچ بارەگایەکی مۆسادیش لە هەرێمی کوردستان نییە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بانگەشەکانی ئێران بۆ بوونی هێزەکانی مۆساد لە هەرێم، ڕاست نین. و ڕوونی کردەوە، کە تاران هیچ بەڵگەیەکی لەسەر بوونی هێزەکانی مۆساد لە هەرێم، نەداوەتە بەغدا.
دووپاتیشی کردەوە، کەهەرێم سەرچاوەی هەڕەشە نییە بۆ ئێران، ناکرێ هاژهك بارانی ئێران کە بووە هۆی کوشتنی خەڵکی سڤیل، بخرێتە خانەی دۆستایەتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.