پارێزگای ههولێر راگهیاندراوێكی له بارهی پشووی سبهیهوه بڵاوكردهوه.
له راگهیاندراوهكهی پارێزگای ههولێردا هاتووه، سەبارەت بەو شەپۆلە باران بارینەی كه ناوچەکەی بەگشتیی گرتۆتەوە، دواى هەڵسەنگاندنی ڕەوشەکە و دیراسەتکردنی لایەنی پەیوەندیدار، سبەی پێنجشەممە 2024.2.15، پشوو نییە و لەسەرجەم دام و دەزگا و فەرمانگەکانی سنووری پارێزگاکەمان دەوام ئاساییە، لەبەر ئەوەی:-
یەکەم - بەر لە وەرزى باران بارینى ئەمساڵ، لە پێناوى ڕوونەدانى لافاو و کەمکردنەوەى مەترسیەکانى، هەموو ڕێکارێک لە پاککردنەوەى (ڕێرەوەکانى ئاوى سروشتى باران، ئاوى قورس، کەند و سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن، مەنهۆلەکان، ئاوەڕۆكانی ناوشار) گیراوەتەبەر و پڕۆسەکەش تاکو ئێستا بەردەوامە.
دووەم- سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و فەرمانگهکان له (شارەوانی، بەرگری شارستانی، ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ، زێرەڤانی، تەندروستی، تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی) لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێکی نەخوازراو و مەترسی دروستبوونی لافاو.
سێیەم- دواى ئهو هەموو هەوڵ و کارانە کە لە ئێستا و لە ڕابردوودا بۆ بەرگرتن لە لافاو و ڕوونەدانی کراوە، بەپێویست نازانرێت سبەی بکرێتە پشوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.