هۆشداری له كهش و ههوای سبهی دهدرێت.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، سبەی پێنجشەم 15ی2ی2024، بارانی بەخوڕ بە هەورەتریشقە و باوە، لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەبارێت؛ بەم هۆیەوە هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە:
1- لەو ناوچانەی نزمن و ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو هەیە، دوور کەونەوە.
2- بۆ دووربوون لە هەورەتریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێت.
3- لە ڕێگە سەرەکییەکان هۆشیار بن و گەر زۆر پێویست نەبێ ڕێگە بەکار نەهێنرێت.
4- بە ڕێنمایی دەزگە خزمەتگوزارییەکان پابەند بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.