Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 16:34

ماڵی مامۆستا جوان" ماڵێكی حكومەتی هه‌رێم بۆ پەنادان و پەروەردەكردنی منداڵانی بێسەرپەرشت

کوردستان TV
100%


"ماڵی مامۆستا جوان" ماڵێکی تری حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە شاری هەولێر، بۆ منداڵانی بێسەرپەرشتی تازە لەدایک بوو تاكوو چوار ساڵی.

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، کردنەوەی ماڵی "مامۆستا جوان" بۆ ئەوەیە منداڵانی بێسەرپەرشت و بێلانە، لە شەقام و کۆڵانەکان فەرامۆش نەکرێن و بێبەش نەبن لەو پێویستی و خزمەتگوزارییانەی هەر منداڵێکی تر لەناو خێزانەکەیدا هەیەتی.

سندوس ئەحمەد، سەرپەرشتیاری "ماڵی مامۆستا جوان"ـە، لەمبارەیەوە دەڵێت: "منداڵەکان بەشێوەیەک پەروەردە دەکەین کە لێرە دەرچوون و چوونە ناو خێزانێکی جێگرەوە، منداڵێکی گونجاو بن بۆ ناو خێزان".

زەیتۆ تۆفیق، بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی هەولێر دەڵێت: "پرۆژەی خێزانی جێگرەوە لە هەولێریش وەكوو سلێمانی دەستی پێ كردووە، كە دوای ئامادەكارییەكان لەڕووی كۆمەڵایەتی و دەروونییەوە، لەسەر داواكاریی خێزانەكان، بەشێك لەو منداڵانە دەخرێنە ژێر سەرپەرشتیی ئەو خێزانانە".

وه‌زاره‌تی كار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، حکومەتی هەرێم پرۆژەی خێزانی جێگرەوەی بۆ ئەو خێزانانەی کە دەیانەوێت منداڵی خانەی بێسەرپەرشتان لەخۆ بگرن ڕاگەیاندووە، لە ڕێگەی جێبەجێکردنی چەند مەرجێک تاوەکوو ئەو منداڵانە جێگیر و پارێزراو بن.

هه‌روه‌ها راگه‌یاندراوه‌، لەلایەكی دیكەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم، بڕیاری داوە ئەو منداڵانەی لە خانەی بێسەرپەرشتان گەورە بوون، لە دوای تەمەنی هەژدە ساڵی لەلایەن حکومەتەوە دامەزرێن؛ ئێستاش چوار لەوانە دامەزراون و مامەڵەی دامەزراندن بۆ چوار نەوجەوانی دیکە دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.