كاركردن لە هەردوو پرۆژەی ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاس لە شاری دهۆك بەردەوامە و لە ئێستادا گەیشتووەتە قۆناغی سەوزایی وەك ڕاستكردنەوەی زەوی و دانانی تۆڕی ئاودان و ئامادەكردنی فریز و دار و گوڵ و خزمەتگوزاریی دیكە.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەبارەی پڕۆژەكەوە دەڵێت: پڕۆژەی ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاس و یوتێرنی مالتا دەبێتە هۆی ئاسانكاریی هاتوچۆ و كەمكردنەوەی جەنجاڵی و كەمكردنەوەی ژمارەی ترافیكەكانی شاری دهۆك.
شایانی باسە ڕۆژی سێشەممە 13ی حوزەیرانی 2023، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە گوژمەی زیاتر لە 13 ملیار دینار بەردی بناغەی هەردوو پرۆژەی دروستكردنی ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس و یوتێرنی مالتا لە شاری دهۆك دانران.
پڕۆژەی ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاس لە دهۆك گەیشتە قۆناغی سەوزایی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.