وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له چه‌ند گوندێكدا ئۆپه‌ڕاسیۆنی هاوبه‌ش ئه‌نجامدراوه.
وه‌زاره‌ته‌كه بڵاوی كرده‌وه: ئەمڕۆ سێشەم لیوای 11ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە هاوبەشی لەگەڵ لیوای 31ی سوپای عێراق لە میحوەری 4ی هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام دا،
راشیگه‌یاند: ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه له گوندەکانی دەرمان ئاوا، علی بەیان، سەربیر، قەرەبەگ ، شێخەی چیای چەرمووک و شێخ بزێنی له سنووری شاره‌دێی شوان ئه‌نجامدران.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئۆپەراسیۆنەکە نزیکەی 8 کاتژمێری خایاند.
جه‌ختی كرده‌وه كه ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانە، بنبڕکردنی چه‌كدارانی داعشە لەو ناوچانەی گومانی بوونی داعشیان لێ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.