به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌م ده‌ستگیركردنی 5 تۆمه‌تباری راگه‌یاند كه هه‌ڵسابوون به ڕێگری و فێڵكردن له هاووڵاتییان.
ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند: دوای ئەنجامدانی چاودێری و بەدواداچوون، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و بە پێی ماددەی (452) لە یاسای سزادانی عێراقی، پێنج تۆمەتبار ده‌ستگیركران.
راشیگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كان ناویان (م، أ، ط) و (أ، ح، ن) و (ع، ن، ص) و (أ، ع، م) و (ه، ع، ع) بووه و بە تۆمەتی ڕێگری و فڕوفێڵ و دزیکردنه‌وه لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کران.
له‌باره‌ی شێوازی فێڵه‌كه‌یان، ئاسایش رایگه‌یاند: ئەم تۆمەتبارانە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بانگەشەی فرۆشتنی چەند جۆرە کاڵایەکیان کردووە بە ڕێگای ڕاستەوخۆ (ئۆنڵاین)، دوای ئەوەی لەگەڵ کڕیارەکە ڕێکەوتوون، ناونیشانی شوێنێکیان داوەتە کڕیارەکە کە ئەو شوێنە چۆلەوانییە و دوورە لە کامێراکانی چاودێری، لە کاتی گەشتنی کڕیارەکە بۆ شوێنەکە لەلایەن ئەم تۆمەتبارانەوە ڕێگرییان لێ کراوە و هێرشکراوەتە سەریان و ئازار دراون و پارە و مۆبایلەکانیان لێ سەنراوە و دواتر هەڵاتوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له كۆتاییدا سوپاسی هاووڵاتییانی كرد کە هەمێشە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتییەکەیانن لە پێدانی زانیاری‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.