Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 10:44

نەبەز ئیسماعیل وەك بەڕێوەبەری نوێی ئەوقافی ھەولێر دەستبەكاربوو

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.2.13، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و تەیب زرار شێروانی، بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، لە ڕێوڕەسمێكدا نەبەز ئیسماعیل، وەك بەڕێوەبەری نوێی ئەوقافی ھەولێر لە شوێنی سەید سدیق كەپرانی دەستبەكاربوو.
لە ڕێورەسمەكەدا پارێزگاری هەولێر، ئاماژەی بە ڕۆڵی سەید سدیق كەپرانی، بەڕێوەبەری پێشووی ئەوقافدا كە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا خزمەتی زۆری بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و مامۆستایانی ئایینی كردووە و ڕۆڵێكی بەرچاووی هەبووە لە پاراستن و پتەوكردنی پێكەوە ژیانی ئاینی و مەزهەبی لە سنووری پارێزگای هەولێر.
 لە هەمانكاتدا پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی لە نەبەز ئیسماعیل، كرد بەبۆنەی دەست بەكاربوونی وەك بەڕێوەبەری نوێی ئەوقافی ھەولێر و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست .
لەكۆتایشدا، لەبەرامبەر هەوڵ و ماندوبوون و كارەكانی، پارێزگاری هەولێر بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێشكەش بە سەید سدیق كەپرانی كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.