Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:32

كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.
بە گوێرەی بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی ئەمڕۆ سێ شەممە 13- 2- 2024 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەدوای نیوەرۆ وە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبێتەوە  بەراورد بە تۆماركراوی دوێنێ .
هەروەها بۆ سبەی چوار شەممە 14- 2- 2024 لە كاتەكانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە ئەنجامی كاریگەری شەپۆلێكی باران بارین لە دوایی نیوەڕۆ بە شێوەی نمە باران سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆك دەست پێ دەكات, رێژەی دابارینیش زیاد دەكات و لە كاتەكانی شەودا دەگۆرێت بۆ بارانی مامناوەند و هەندێ ناوچەش لێزمە باران و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت، بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاوییەكان. پلەكانی گەرماش  نزم دەبێتەوە بە (2- 4) پلەی سیلیزی  بەراوورد بە تۆماركراوی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت..هەولێر : 16 ،سلێمانی : 17،دهۆك : 15،كەركوك : 18،هەڵەبجە : 17،زاخۆ : 16،سۆران : 14،حاجی ئۆمەران : 8،گەرمیان : 21.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.