كاتژمێر 9:39 خوولەكی بەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگای گەلی لێتان ـ سیدەكان و لەگوندی بۆزان بەهۆی هەڵدێرانی ئۆتۆمبێلێ پیكاب نیسان كە 3 سەرنشینی تیدا بووە، كەسێك گیانی لەدەستداوەو دوو كەسی دیكەش بریندار بوون و بریندارەكانیش گەیێندراونەتە بنكەی تەندروستی سیدەكان .
بەپێ سەرچاوەیەكی بنكەی تەندروستی سیدەكان، بریندارانی ڕووداوەكە بەهۆی سەختی و نالە باری ڕەوشی تەندروستیان، بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران كراون.
جێگای باسە ئەو كەسانەی لەو ڕووداوە بوونەتە قوربانی بریتین لە: ژن و پیاوێك و منداڵێك و دانیشتوی گوندی باسەكانن وهەرسێكیان سەربەیەك خێزانن.
ڤیدیۆ.. لەڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستداو دوو كەسی دیكەش بریندار بوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.