ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە شاری ئەبوزەبی پایتەخت، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیماڕات) کۆبووەوە.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی سێ سەربازی ئیماڕاتی لە سۆماڵ بە سەرۆکی ئیماڕات گەیاند.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیماڕات و پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.