لیژنه‌ی هونه‌ری جامی ئاسیا 2023 ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێكهاته‌ی نموونه‌یی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه كه له ماوه‌ی رابردوودا له وڵاتی قه‌ته‌ڕ به‌ڕێوه‌چوو، له پێكهاته‌كه‌دا ناوی ئه‌یمه‌ن حوسێن هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تۆمار كراوه.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی ئاسیای 2023 كۆتایی هات و هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ به بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن له یاریی كۆتاییدا به ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ، بۆ دووه‌مجار له مێژوودا بووه پاڵه‌وان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م لیژنه‌ی هونه‌ری جامی ئاسیا پێكهاته‌ی نموونه‌یی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئه‌یمه‌ن حوسێن وه‌ك هێرشبه‌ری سه‌ری ڕم له پێكهاته‌ی نموونه‌یی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه دیاری كرا.
لیژنه‌كه پێكهاته‌ی نموونه‌یی جامی ئاسیای 2023ی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
گۆلپارێز: مه‌شعه‌ل بهرشم (قه‌ته‌ڕ)
هێڵی به‌رگری: عه‌بدوڵا نه‌سیب (ئوردن)، عه‌لی ئهلبولهیهی (سعوودییه)، لوكاس میندێز (قه‌ته‌ڕ)
هێڵی ناوه‌ڕاست: مه‌هدی قائیدی (ئێران) كریچ گۆدوین (ئوستڕالیا)، حه‌سه‌ن ههیدۆس (قه‌ته‌ڕ) لی كانگ ئین (كۆریای باشوور).
هێڵی هێرشبه‌ر: ئه‌كره‌م عه‌فیف (قه‌ته‌ڕ)، ئه‌یمه‌ن حوسێن (عێراق)، یه‌زن ئهلنعێمات (ئوردن).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.