Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 15:04

دوو سەربازی سەر بەیەکەی کۆماندۆی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کوژران

کوردستان TV
100%


سوپای ئیسرائیل کوژرانی دوو سەربازی سەربە یەکەی کۆماندۆی لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە دوو سەربازی سەربە یەکەی کۆماندۆ لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لە کەرتی غەززە کوژراون.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوو سەربازی سەربە یەکەی کۆماندۆی ئیسرائیل لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لەگەڵ چەکدارە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە کوژراون و دوو دیکەش بە سەختی برینداربوون.

بەوەش ژمارەی ئەو سەربازە ئیسرائیلییانەی کە لە 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 تا ئێستا لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لە کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ 566 سەرباز.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.