ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە دوبەی و لەلایەن خەلیفە شاهین ئەلمەرەر وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات پێشوازی لێ کرا.
سەرۆکی حکوومەت بە بانگهێشتی تایبەتیی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی بەشداری لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان دەکات کە لە ڕۆژانی 12-14 /2 لە شاری دوبەی بەڕێوە دەچێت.
بڕیاریشه مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان و لهبهردهم ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای جیهان، گوتارێك پێشکەش بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.