فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م رایگه‌یاند كه توانیویانه به‌رپه‌رچی چه‌ند هێرشێكی تری حوسییه‌كان له وڵاتی یه‌مه‌ن بده‌نه‌وه كه به‌مه‌به‌ستی تێكشكاندن ئاراسته‌ی كه‌شتییه‌كان كرابوون له‌نێو ده‌ریای سووردا.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: دوێنێ شه‌ممه له كاتژمیر 4 بۆ 5ی سه‌رله‌ئێواره توانیمان دوو درۆن و سێ هاژه‌كی كڕووز بخه‌ینه خواره‌وه كه حوسییه‌كان ئاراسته‌ی كه‌شتییه‌كانی نێو ده‌ریای سووریا‌ن كردبوو.
راشیگه‌یاند: دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆمان ده‌ركه‌وت درۆن و هاژه‌كه‌كان له ناوچه‌ی ژێر ده‌ستی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن هه‌ڵدرابوون به مه‌به‌ستی تێكشكاندنی كه‌شتییه ئه‌مه‌ریكی و كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی تر كه له‌نێو ده‌ریای سوور بوونیان هه‌یه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی كرده‌وه كه له هه‌وڵه‌كانیان بۆ پاراستنی كه‌شی وڵاته‌كه‌یان و هه‌روه‌ها كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی تری نێو ده‌ریای سوور به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ناوچه‌كه په‌كیان نه‌كه‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.