ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له كۆمه‌ڵگه‌ی چڕه كێشه له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا له‌سه‌ر زه‌ویوزار دروست بووه و له ئه‌نجامدا به‌هۆی شه‌ڕه ته‌قه‌وه دوو كه‌س بریندار بوون.
هێمن سلێمان گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگه‌ی دهۆك به (كوردستان تیڤی) راگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له كۆمه‌ڵگه‌ی چڕه له سنووری شارۆچكه‌ی شێخان، له‌سه‌ر زه‌ویوزار كێشه له‌نێوان چه‌ند هاووڵاتییه‌كی دوو بنه‌ماڵه‌دا دروستبووه.
راشیگه‌یاند: كێشه‌كه ته‌شه‌نه‌ی كردووه و له ئه‌نجامدا شه‌ڕه ته‌قه‌ی تێ كه‌وتووه.
گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له ئه‌نجامی ته‌قه‌كان، دوو هاووڵاتی بریندار بوون.
هێمن سلێمان جه‌ختیشی كرده‌وه كه هێزێكی پۆلیسی شێخانه چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كێشه‌كه له‌نێوان هه‌ردوولادا.
دهۆك / په‌روه‌ر محه‌مه‌د
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.