ئەمڕۆ یەكشەممە 2/11 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومەت بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێكەوت بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان كە لە ڕۆژانی 12-14 /2 لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت.
سەرۆكی حكومەت بە بانگهێشتی تایبەتیی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەكتووم جێگری سەرۆك دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و حاكمی میرنشینی دوبەی بەشداری لە لوتكەكەدا دەكات كە بڕیارە گوتارێكیش لە لوتكەكە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە سەرۆك و سەرۆك وەزیران و بەرپرسانی باڵای جیهان پێشكەش بكات.
سەرۆكی حكومەت لە پەراوێزی لوتكەكەدا، چەندین دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و بیرمەندان و خاوەنكارانی عەرەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.