Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:48

خانەی فەتوای میسر : مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ 30 ڕۆژی تەواو دەبێت

کوردستان TV
100%

خانەی فەتوای میسری ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی شوباتی 2024ی زایینی، یەكەم ڕۆژی مانگی شەعبانە بۆ ساڵی 1445ی كۆچی. 
بەپێی حیساباتی فەلەكناسی،مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ لە ڕۆژی دووشەممە 11ی ئازار دەست پێ دەكات و ژمارەی ڕۆژانی ڕۆژووگرتنی ئەمساڵ 30 ڕۆژ دەبێت.
هەروەها سەبارەت بە كۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، حیساباتە فەلەكییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ڕۆژی سێشەممە 9ی نیسان دەبێت كە هاوتایە لەگەڵ 30ی ڕەمەزان و سەرەتای مانگی شەوال ، یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانیش ڕۆژی چوارشەممە 10ی نیسانی 2024 دەبێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.