Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 15:08

شارەزایەكی كەشناسی: رۆژی چوارشەمە شەپۆلێكی بارانبارین ناوچەكانمان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە و رایدەگەێنێ ، بۆ  ئەمڕۆ یەك شەممە11- 2- 2024 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ و خێرایی با / لەسەرخۆ ( 10 – 15 )كم/س دەبێت .
هەروەها پلەكانی گەرما  كەمێك بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە پلەكانی دوێنێ. 
هەروەها بۆ سبەی دوو شەممە  12- 2- 2024 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت, لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەكانی گەرما -ش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
هاوكات بەشی پێشبینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشداوە كە بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:هەولێر : 20 ،سلێمانی : 18،دهۆك : 19،كەركوك : 21،هەڵەبجە : 19،
زاخۆ :19،سۆران : 15،حاجی ئۆمەران : 9،گەرمیان : 21 .


لەلایەكی دیكەوە ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: سبەی دووشەمە 12/2/2024 لەئەنجامی بەردەوامی كاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی گەرمی ،ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و كەمێك ھەوری بەرزی دەبێت .
هەروەها گوتی: بەرزترین پلەی گەرمی شارەكانی ھەرێم بۆ سبەی سلێمانی 22 پلە ، ھەولێر 23 پلە ، دھۆك 21 پلە ، كەركوك 24 پلە ، ھەڵەبجە 22 پلە ، ئیدارەی گەرمیان 25 پلە ، ئیدارەی راپەرین 21 پلە ، ئیدارەی سۆران 19 پلە دەبێت.
گوتیشی: بۆ رۆژی چوارشەمە 14/2/2024 شەپۆلێكی ھەورە بروسكە و بارانبارین ناوچەكانمان دەگرێتەوە بۆ رۆژانی پێنجشەمە و ھەینی كاریگەرییەكانی بەھێز دەبێت بۆ سەرتاسەری ناوچەكان بەبوونی بای چالاك و دروستبوونی ھەوری گەورە و بە بروسكە و تەرزە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.