Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:53

نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى نووسه‌ران ده‌كات

کوردستان TV
100%


نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتیی نووسه‌ران ده‌كات.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، له‌ يادى په‌نجا و چوار ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورددا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له نووسه‌رانى كورد ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازم، به‌ ڕێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ ڕۆڵ و خزمه‌تى پيرۆزيان بۆ بره‌ودان به‌ زمان و وێژه‌ى كوردى ده‌ڕوانم.

نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، نووسه‌رانى دڵسۆزى كورد هه‌ميشه‌ بۆ هۆشيارى و پاراستنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانيى كورد و كوردستان و بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى مه‌ده‌نى، ڕه‌نج و خزمه‌تێكى زۆريان كردووه‌ و هه‌وڵى به‌رده‌واميان بۆ چه‌سپاندنى به‌هاكانى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى داوه‌.

له‌ كۆتاییدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، سڵاو له‌ گيان و يادى ئه‌و كه‌ڵه‌ نووسه‌رانه‌ى به‌ خزمه‌ت و به‌رهه‌مه‌كانيان هه‌ميشه‌ له‌ بيرى ئێمه‌دا ده‌مێننه‌وه‌ و به‌ ڕێزه‌وه‌ ياديان ده‌كه‌ينه‌وه‌.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.