Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 18:42

یەکێتی زانایان: سه‌ركۆنه‌ی هه‌ر سوکایەتییەک دەکەین بەرامبەر پیرۆزییەکان بکرێت

کوردستان TV
100%


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
دوای ئەوەی کەسێک کە خۆی بە نوێنەری زەردەشتی دەناسێنێت و لە چەند لێدوانێکدا سوکایەتی بە قورئان و پیرۆزییەکانی ئیسلام دەکات، ئێمە لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە توندی ئیدانەی ئەو جۆرە سوکایەتی و رەفتارە ناشیرینە دەکەین، کە وێڕای بریندارکردنی هەستی موسڵمانان، هۆکاری تێکدانی پێکەوەژیان و سەقامگیری کۆمەڵایەتیە، شتی لەم جۆرە قبوڵکراو نیە.
هەر لێرەشەوە داوا لە داواکاری گشتی و لایەنی پەیوەندیدار دەکەین بەزووترین کات بێنە سەر خەت و رێکاری یاسایی و ئیجرائاتی پێویست بەرامبەر بەو کەسە بگرنە بەر، کە جاری یەکەمی نیە سوکایەتی لەم شێوە بکات. 
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان 
10ی2ی2024

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.