Erbil 12°C شەممە 23 تشرینی دووەم 00:08

روونكردنەوەیەك لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە 

کوردستان TV
100%

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردۆتەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی ...
هەندێك ماڵپەڕ و پەیجی ناوخۆی سۆشیال میدیا، بە بڵاوكردنەوەی هەندێك لێدوان و لێكدانەوەی نەگونجاو و دوور لە ڕاستییەكانی كایەی سیاسی و ئەمنیی دەڤەرەكە، هەوڵیان داوە بۆچوون و لێدوانەكانی بەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میانەی دوا چاوپێكەوتنیدا لەگەل كەناڵی (NBC) بە لاڕێدا ببەن. 
سەرۆكی حكومەت پێداگریی لە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی كوردستان كردووە و بەردەوامیش دەبین لە گرتنەبەری هەموو ڕێكارێك بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەكان لە سەر هەرێمی كوردستان. 
خۆدزینەوە و خۆگێلكردن بەرامبەر بە ناحەزان، هیچ لە مەترسی و هەڕەشەكان كەم ناكاتەوە، بۆیە پێویستە هەموو لایەك لە ئاستی بەرپرسیاریەتیدا بن بەرامبەر بە خاك و خەڵكی هەرێمی كوردستان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی 
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
2024/2/10
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.