وابڕیارە سبەی دانووستانەكانی بەغدا واشنتۆن بە ئامانجی تاوتوێكردنی ئەركی داهاتووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق دەست پێ بكاتەوە.
لەوبارەیەوە یەحیا رەسووڵ، وتەبێژی فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، لیژنەی باڵای تەكنیكی سەربازی دوو لایەنەی نێوان عێراق و ئەمریكا سبەی یەكشەممە 11ی شوباتی ٢2024 بە ئامانجی گفتوگۆكردن و دانانی خشتەی كۆتایی ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەست بە كارەكانی دەكاتەوە.
پێشتر یەحیا رەسووڵ ڕایگەیاندبوو، هێرشە دووبارەكانی ئەمریكا بۆ سەر گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران لە عێراق، پاڵ بە حكومەتەوە دەنێت كە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەركردایەتی ئەمریكا كۆتایی پێ بهێنێت.
رەسووڵ ئاماژەی بەوەشكرد، هاوپەیمانییەكە بە سەرۆكایەتی ئەمریكا گۆڕاوە بۆ فاكتەری ناسەقامگیری و هەڕەشەی ڕاكێشانی عێراق دەكات بۆ ناو بازنەی ململانێكان.
سبەی دانووستانەكانی نێوان بەغدا و واشنتۆن دەستپێدەكاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.