Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 01:26

ریزبه‌ندی به‌هێزترین دراوه‌كانی جیهان بڵاوكرایه‌وه‌.. دۆلار له‌ ریزی ده‌یه‌مه‌

بەھای دراوە جیھانییەکان لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان
کوردستان TV
100%

ریزبه‌ندی به‌هێزترین دراوه‌كانی جیهان بۆ ساڵی 2024 بڵاو كرایه‌وه‌ و به‌گوێره‌ی ریزبه‌ندییه‌كه‌ دیناری كوێتی به‌هێزترین دراوی جیهانه‌ و دۆلاری ئه‌مه‌ریكیش له‌ ریزی ده‌یه‌مدایه‌.

له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2024 هه‌ر دینارێكی كوێتی به‌رامبه‌ر بووه‌ به‌ 3 دۆلار و 25 سه‌نت، به‌مه‌ش له‌ ڕووی به‌هاوه‌ به‌هێزترین دراوی جیهانی گرتووه‌.

دوای دیناری كوێتی، ریزبه‌ندی 10 به‌هێزترین دراوه‌كانی جیهان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌ (دیناری به‌حرێنی، ریالی عومانی، دیناری ئوردنی، پاوه‌نی به‌ریتانی، پاوه‌نی جه‌بل تاریق، دۆلاری ئایسله‌ندی، فڕانكی سویسڕی، یۆڕۆ، دۆلاری ئه‌مه‌ریكی).

بۆ ریزبه‌ندییه‌كه‌ پشت به‌و دراوانه‌ نه‌به‌ستراوه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان زۆرترین ئاڵۆگۆڕ و هاموشۆیان پێ ده‌كرێت، به‌ڵكو پشت به‌ خودی به‌های دراوه‌كه‌ به‌ستراوه‌.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ 10 ریزبه‌ندی دراوه‌كان و به‌هاكه‌یانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی:-

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.