Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 03:08

فه‌ریق سیهاد بارزانی و شاندێكی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا تاوتوێی په‌یوه‌ندی و هاوکاریییه‌كانی نێوان هه‌ردوولایان كرد

کوردستان TV
100%


فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یه‌ك پێشوازی لە شاندێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا کرد.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی رۆژی 8ی2ی2024، فەریق سیهاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یه‌ك، پێشوازی کرد لە کۆڵۆنێڵ مایکڵ گەچێرۆ بەرپرسی نوسینگەی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی باشتر کردن و پەرەپێدانی زیاتری هاوکاری هەماهەنگیەکانی نێوان هەردوولا کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.