Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 02:21

گوتەبێژی پنتاگۆن: بەردەوام دەبين لە گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ پاراستنی سەربازانمان له‌ عێراق و سوریا

کوردستان TV
100%


وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، بڵاویکردەوە لەو هێرشانەی وەک وەڵام بۆ هێرشەکەی سەر تاوەر 22 ئەنجامیانداوە، بەپێی ئامارەکان زیاتر لە 40 ئەندامی گرووپەکانی لایەنگری ئێران کوژراون یان برینداربوون.

گوتەبێژی پنتاگۆن، عەمید پاتریک ڕایدەر، لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانەیدا، هەڵسەنگاندنی بۆ چەند بابەتێک کرد.

ڕایدەر باسی لەوە کرد کە لە وەڵامی ئەو هێرشەی کرایە سەر تاوەر 22 و بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریکی کوژران، لە 22ی شوباتەوە تا ئێستا لانی کەم 85 هێرشی ئاسمانییان لە عێراق و سووریا ئەنجامداوە و، بەپێی ئامارە بەراییەکان زیاتر لە 40 ئەندامی گرووپەکانی لایەنگری ئێران کوژراون یان برینداربوون.

ڕایدەر باسی لەوە کرد کە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) بەردەوامە لەسەر هەڵسەنگاندنی ئەنجامەکانی ئەو هێرشە ئاسمانییانە، جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ پاراستنی سەربازانی ئەمریکا.

لە وەڵامی ڕۆژنامەنووساندا لە بارەی لێدوانی بەرپرسانی عێراق کە باس لەوە دەکەن ئەمریکا سەروەری خاکەکەیانی پێشێل کردووە، ڕایدەر ئاماژەی بەوە کرد کە لەسەر بانگهێشتی حکوومەتی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لەوێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.