Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 05:10

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: گورزەکانی ئەم دواییە پەیامێکی ڕوونە بۆ ئێران و گروپه‌ چه‌كداره‌كان

کوردستان TV
100%


گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێت، گورزەکانی ئەم دواییەمان له‌ عێراق و سوریا و ناوچه‌كه‌ پەیامێکی ڕوونە بۆ ئێران و گروپه‌ چه‌كداره‌كان و دوایین گورزیش نابن کە پەیوەستن بە کاردانەوەکانی ئەمریکا.

ساموێل وێربێرگ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: گورزەکانی ئەم دواییە پەیامێکی ڕوونە بۆ ئێران و گروپه‌ چه‌كداره‌كان و دوایین گورزیش نابن کە پەیوەستن بە کاردانەوەکانی ئەمریکا، هەموو کەرەستەکانی دیکەمان هەیە کە دەکرێت بەکاریان بهێنین وەک وەڵامدانەوەی سەربازی یان سەپاندنی سزا.

ئاماژەشی به‌وه‌شدا، حکومەتی عێراق بەرپرسیارە لە پاراستنی هەموو سەربازانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کە لەسەر بانگەشەی ئەوان لەسەر خاکی ئەوانن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.