Erbil 5°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 00:37

گه‌ڕێكی تری كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ئاشكرای كرد كه‌ هه‌فته‌ی داهاتووو گه‌ڕێكی تری كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆتاییهێنان به‌ ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

یه‌حیا ره‌سوول گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: بۆ تاوتوێكردن و دانانی خشته‌ی كۆتاییهێنان به‌ ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق، رۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو گه‌ڕێكی تری كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

كۆتایی مانگی رابردوو عێراق و ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتن له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازی نێوانیان كه‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كی لیژنه‌كه‌ دانانی خشته‌یه‌كه‌ بۆ كۆتاییهێنان به‌ ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ رۆژی 27ی مانگی رابردوو گه‌ڕی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌كه‌ ده‌ستی پێ كرد، ئه‌م گه‌ڕه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش كه‌ له‌ ساڵی 2014 پێكهێنراوه‌، 2500 سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی له‌ عێراق بوونیان هه‌یه‌ و ئه‌ركیان راوێژكاری و راهێنانه‌ به‌ هێزه‌كانی عێراق‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.