Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 04:34

زانیوته‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار گه‌یشتۆته‌ چه‌ند؟

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێش داخستنی بۆڕسه‌ به‌های 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته‌ سه‌رووی 152 هه‌زار دیناری عێراقی.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ر له‌ داخستنی بۆڕسه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له‌ شاری هه‌ولێر نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ كڕین 152 هه‌زار دینار بووه‌، بۆ فرۆشتنیش 152 هه‌زار و 250 دینار بووه‌‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ چوارشه‌م به‌های 100 دۆلار بۆ كڕین به‌رامبه‌ر بوو به‌ 151 هه‌زار و 700 دینار، بۆ فرۆشتنیش 151 هه‌زار و 800 دینار بوو.

هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌های 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ فرۆشتن له‌ پارێزگه‌كانی تری عێراق له‌ كاتی داخستنی بۆڕسه‌دا به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌، له‌ سلێمانی 152.300، كه‌ركووك 152.300، به‌غدا 152.350، به‌سڕه‌ 152.500.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.