لە هەولێر بە گۆژمەی (12 ملیۆن دۆلار) دەستدەكرێت بە دروستكردنی كۆمەڵگەیەكی پەروەردەیی و سەنتەرێكی ڕاهێنانی مامۆستایان و نۆژەنكردنەوەی 20 قوتابخانە و كتێبخانەی زەیتونە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.2.8، بە ئامادەبوونی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم و سینگچۆل لیم، كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور لە هەولێر و بەڕێوەبەری رێكخراوی كۆیكای كۆری لە هەرێمی كوردستان، لە ڕێورەسمێكدا گرێبەستێك لەگەڵ رێكخراوی كۆیكای كۆری بە گۆژمەی (12 ملیۆن دۆلار) واژووكرا بۆ دروستكردنی كۆمەڵگەیەكی مودێرنی پەروەردەیی لە گەڕەكی ژینی دارەتوو و سەنتەرێكی تایبەت بەڕاهێنانی مامۆستایان، نۆژەنكردنەوەی 20 قوتابخانە و كتێبخانەی زەیتونە لە هەولێری پایتەخت.
جێگەی باسە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەچوارچێوە گرنگیدانی كابینەی نۆیەم بە كەرتی پەروەردە و فێركردن و فەراهەمكردنی كەشێكی گونجاوی خوێندن بۆ قوتابیان، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین پڕۆژەی دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی قوتابخانە لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجامدراوە و بۆ ئەمساڵیش لە پلان و بەرنامەیەدایە ژمارەیەكی زۆری دیكەی قوتابخانە بە تایبەتی لەو ناوچە و گەڕەك و شوێنە هەژارنشینانەی كە پێویستن دروستبكرێت.
لە هەولێر20 قوتابخانە نۆژەن دەكرێتەوەو چەندین قوتابخانەی دیكەش دروستدەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.