Erbil 19°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 14:48

كابینەی نۆیەم لە بەرەوپێشبردنی توانای جووتیاران بەردەوامە

کوردستان TV
100%

كابینەی نۆیەم كایەی كشتوكاڵی وەكوو گرنگترین بواری گەشەپێدانی هەرێمی كوردستان بە هەند وەرگرت و بۆ ئەو مەبەستەش پەرەپێدانی تواناكانی جوتیارانی بەگەڕ خستووە.
لەو سۆنگەیەوە چەندین خولی جۆراوجۆر بۆ جوتیارانی هەرێمی كوردستان كراونەتەوە و لەسەر بنەمایەكی زانستی تواناكانیان بەرەو پێشەوە دەبرێت؛ لە دوا هەوڵیشدا خولێك بۆ جوتیاران لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كراوەتەوە.
كامەران حوسێن، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی سۆران، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "لە كابینەی نۆیەمدا، بە گرنگیپێدانی ڕاستەوخۆی سەرۆكی حكومەت، بایەخی زۆر بە بواری كشتوكاڵ دەدرێت، لەم ڕووەوە كردنەوەی خولە كشتوكاڵییەكان بۆ بەرزكردنەوەی توانای جوتیارانە كە بواری زانستی و كردەیی دەگرنەوە".
هەڤاڵ ڕێبوار، جوتیارە و گوتی: "خولەكە گشتیرە و گرنگترین تەوەریش تێیدا باسكردنی ئەو قڕكەرانەیە كە لە ڕووی كشتوكاڵییەوە بەكار دەهێنرێن".
تواناسازی لە بواری كشتوكاڵی و جوتیاراندا، بە یەكێك لە بنەما گرنگەكانی بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی دادەنرێت و لەم سۆنگەشەوە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام خولی جۆراوجۆری زانستی بۆ جوتیاران دەكاتەوە.
 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.