شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، پێكھینانی لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە لە ھێرشەكەی شەوی ڕابردووی بەغدا كە بە ھۆیەوە دوو فەرماندەی كاتئیبی حزبوڵڵای عێراق بە ناوەكانی ئەبو باقر ساعیدی و ئەركان عەلیاوی، ڕاگەیاند.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبارەی ھێرشەكەی شەوی ڕابردووی بەغدا بڵاوە كردەوە و تیایدا ڕاگەیاندووە كە لیژنەیەكی ئەمنی دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە لەو ھێرشەی كە شەوی ڕابردوو، كرایە سەر ئۆتۆمبێڵێكی سەربازی لە ناوچەی مەشتەل رۆژھەڵاتی بەغدا.
باسی لەوەش كردووە كە شەوی ڕابردوو، كاتژمێر 21:30 خولەك، ئەو ئۆتۆمبێڵە سەربازییە لە ڕۆژھەڵاتی بەغدا كراوەتە ئامانج.
جەختیشی لەسەر ئەوە كردووەتەوە بە هۆی ھێرشەكەوە، سەرجەم ئەو كەسانەی كە لەنێو ئۆتۆمبیكەدا بوون، كوژراون.
باسی لەوەش كردووە كە تا ئێستا لێكۆڵینەوە لەبارەی ھێرشەكەوە بەردەوامە.
لای خۆیەوە لیوا تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی عێراق، ڕایگەیاند، بەرپرسیاریێتی لێكەوتەكانی بە ئامانجگرتنی فەرماندەكانی حیزبوڵڵای عێراق دەخاتە ئەستۆی ئەمریكا و ھاوپەیمانان ئاماژەی بەوەشدا كە ئەم دەستدرێژییە مەترسیدارانە، دەبنە ھەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەكە.
شەوی ڕابردوو لە ئاكامی ھێرشیكی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان لە ناوچەی مەشتەلی ڕۆژھەڵاتی بەغدا، دوو فەرماندەی كەتائیبی حزبوڵڵای عێراق، بە ناوەكانی ئەبو باقر ساعیدی و ئەركان عەلیاوی كوژران.
دواتر فەرماندەیی ناوەندی ھێزەكانی ئەمریكا، بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ھیرشەكە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا كە ئەبو باقر ساعید-یان بەھۆی ئەوە كوشتووە، چونكە بەرپرس بوو لە پلاندانانی ھێرشكردنە سەر ھێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە.
عێراق لێكۆڵینەوە لە ھێرشەكەی شەوی ڕابردووی بەغدا دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.