لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، چوار ناوەندی پاراستنی منداڵان چاودێریی هەزاران منداڵ دەکەن و گەشەیان پێ دەدەن.
لەو ناوەندانەدا، خولی خۆشنووسی، وەرزشی، مۆسیقا، کۆمپیوتەر و دروومانی، بۆ زارۆکان دەکرێتەوە.
ژیلوان عادل، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی کۆمەڵایەتیی گەرمیان، لەمبارەیەوە گوتی: "ناوەندەکانمان لە کەلار، کفری، خانەقین و ناحییەی ڕزگاریین، بە پێی ئاماری هەفتانەمان، زیاتر لە هەزار منداڵ سەردانمان دەکەن و چاودێرییان دەکەین و گەشەیان پێ دەدەین".
ئەم ناوەندانە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیان سەرپەرشتی دەکرێن و خزمەت بە منداڵان دەکەن.
هەفتانە زیاتر لە هەزار منداڵ لە سەنتەرەکانی چاودێریی کۆمەڵایەتیی گەرمیان پەروەردە دەکرێن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.