Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 18:51

ژمارەی کوژراوانی فەڵەستینی بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە گەیشتە 27 ھەزار و 708 کەس

کوردستان TV
100%


وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند کە ژمارەی قوربانییانی ھێرشەکانی ئێسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، بەرزبووەتەوە بۆ 27 ھەزار و708 کوژراو و 67 ھەزار و 147بریندار.

وەزارەتی تەندروستی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کە بۆ 124 رۆژە بەردەوامە، خستووەتەڕوو.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، سوپای ئیسرائیل، 16 کۆمەڵکوژری دژبە فەڵەستییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، 123 کەس کوژراون و 169ی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە لە7ی تشرینی یەکەمی 2023وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ 27 ھەزار و 708 کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 67 ھەزار و 147 کەس.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.