ڕۆژی چوارشەممە 7ی شوباتی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە یاشار گولەر وەزیری بەرگریی توركیا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە مەتین گوراك سوپاسالاری توركیا و عەلی ڕەزا گونەی باڵیۆزی توركیا لە عێراق و ژمارەیەك بەرپرسی سیاسی و سەربازیی توركیا.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەكانی تیرۆر و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان و وڵاتی توركیا ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگیی نێوان توركیا و عێراق و هەرێمی كوردستان كرایەوە، ئەویش لەپێناو دەستەبەركردنی سەقامگیری و بووژانەوە و كاری هاوبەشی نێوانیان.
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا و پێشڤەچوونی ئەو پەیوەندییانە تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.